رایەخ و موكێت لە زێڕ

رایەخ و موكێت لە زێڕ

 ئەم ڕایەخە بە ڕایەخی باخچەی بەهەشت ناسراوە، كە لە وڵاتی ئیمارات دروست كراوە، ئەو جۆرە ڕایەخە بە دەگمەنترین و ناوداترین ڕایەخ دادەنرێت و، بە دەست لە پێنج هەزار گوڵی وشككراوە دروست كراوە، جگە لەو گوڵانە بڕی یەك كیلۆ زێڕیش لە پێكهاتەی ڕایخەكەدا بەكار هێنراوە كە درێژیی پێنج مەتر و پانیی چوار مەترە، واتە ڕووبەری (20) مەتر دووجایە، ڕایەخەكە لە پەموو و ساتان دروست كراوە و هەروەها گوڵ و زێڕیشی تیایدا بەكار هێنراوە، هەر ڕایەخێك نزیكەی سێ ساڵی خایاندووە تا كاری دروستكردنەكەی تەواو بووە، كە بەشێكی ئاوی زێڕی بۆ دانراوە، هەروەها وردە زێڕیش لە نێو پێكهاتەكانیدا بە شێوەی خشڵ و نەخش بەكار هاتووە.

 

Top