بە ڤیتامین B3 كۆلیستیڕۆڵ دابەزێنە

بە ڤیتامین B3 كۆلیستیڕۆڵ دابەزێنە

  ئەوە سەلمێندراوە كە ڤیتامین B3 ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیڕۆڵی باش HDL بەرزدەكاتەوە لە خوێندا، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ كەم دەكاتەوە. ڤیتامین B3 كە بە نیاسین Niacin ناسراوە، یەكێكە لە هەشت ڤیتامینەكەی گرووپی B، جگە لە ڕێكخستنی كۆلیستیڕۆڵ، ڕۆڵی بەرچاوی لە گۆڕینی خۆراك بۆ وزە هەیە، یارمەتی لەش دەدات بۆ بەكارهێنانی پرۆتین و چەوری، تەندروستیی پێست و قژ و هەروەها تەندروستیی كۆئەندامی دەمار، لەوانەشە كە سیفەتی دژەئۆكسان و دژەهەوكردنی هەبێت، هەروەها ڕۆڵی هەیە بۆ ڕێگرتن و چارەسەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی نۆرەی دڵ لەو كەسانەی كە جارێك دوچاری بوون، كەمكردنەوەی ویزەی ڕەبو، لەگەڵ سووككردنی نیشانەكانی سووانی جومگە و نەخۆشیی ئەلزهایمەر. سەرچاوە خۆراكییەكانی بریتین لە: جگەر، گۆشتی سینگی پەلەور، ماسیی سالمۆن و تونە، برنجی قاوەیی، پاقلەی سودانی Peanuts. پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین B3 بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 16 ملگم.

 

Top