كراس و عەزیەی بۆنە تایبەتەكان لە كوردستان
زۆربەی ئەو كراسانەی لە كوردستان و بە دەستی دیزاینەرانی كورد درووست دەكرێت، هاوشێوەی براندە بەناوبانگەكانی جیهانن، یەكێك لەوانە كارەكانی دیزاینەری دەستڕەنگین (گۆران ڤاناس)ـە، كە لە شوێنی (ڤاناس مۆدە) ئەو كراسانە دروست دەكات، كراسەكان ناسك و شۆخن، بۆ بۆنە تایبەتەكان دانراون، خانمانیش دەتوانن لە ڕێگەی كڕین، یان هێنانی بە كرێی بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو كراسە بەدەست بهێنن، كە بە چەندین ڕەنگی جۆراوجۆر هەن و، كە هەر یەكەیان بە جۆرێكی وا دانراون تا لەگەڵ ڕەنگی قژ و ڕوخسار و پێستی خانماندا دەگونجێت، لە قوماشی سەتان دروست كراون، هەروەها لەسەر بەشی پێشەوەی سینگ كاری دەستیی بۆ كراوە، مۆدێكی ناسك و نایابە بۆ بۆنەی یادی لەدایكبوون و مارەبڕین و بۆ دامەزراندنی شوێنی گشتی و تایبەت لەبەر دەكرێن، كراسەكەكان زیاتر بێ قۆڵن، مەرج نییە بێ قۆڵ بێت و تەنیا بۆ وەرزی هاوین بێت، ئەو جۆرە كراسە لەگەڵ جلێكی دیكەی گەرم بەر لە بۆنەكە دەپۆشرێت، لە كاتی دەستپێكردنی مەراسیم و بۆنەكاندا بەهۆی ئەوەی شوێنەكە گەرمە، كراسەكە بەتەنیا دەمێنێتەوە، چەندین ڕەنگی هەیە لەوانە: سووری پرتەقاڵی باو، پەمەیی، بێرگەندی، شەزری، سەوز و شین. شیككردنی ئەو جۆرە كراسە لەگەڵ ڕەنگی ماكیاژ، یان ڕەنگی قژ ڕێك دەخرێت.
