بۆچی بەیانییان ئارەزووی خواردنت نییە؟
ئەگەرچی لەوانەیە كە نەبوونی ئارەزووی خواردنی ژەمی بەیانی نەخۆشی لەپاڵەوە بێت، بەڵام گەلێك جاریش هیچ هۆكارێكی نەخۆشی بەدی ناكرێت. هۆكارەكان: خواردنی ژەمێكی گەورەی ئێوارە، یان خواردن درەنگانی شەو، پەستی یان خەمۆكی، كە ڕاستەوخۆ دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و ناڕاستەوخۆش دەبنە هۆی تێكچوونی خەو و هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی و بێزاری، كە هەموویان هاندەرن بۆ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، دووگیانی كە پێش هەفتەی 14 بە شێوەیەكی سرووشتی دەبێتە هۆی هێڵنج و ڕشانەوە، بەتایبەتی لەكاتی بەیانییاندا كە بە دەردی بەیانییان Morning sickness ناسراوە، ئەمەش هۆكارە بۆ كەم خواردن، یان نەخواردنی ژەمی بەیانی، بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا، بەساڵاچوون، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی جگەر، نەخۆشیی گورچیلە، پەككەوتنی دڵ، ئایدز، شێرپەنجە، هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، یان هەوكردنی شانەی سییەكان Pneumonia كە دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و كەمبوونەوەی هەستی بۆن و چێژكردن، هەروەها هێڵنج، یان ڕشانەوە.
