چێشتخانەی دۆڵمەی كوردی و بەغدادی

چێشتخانەی دۆڵمەی كوردی و بەغدادی

لە شوێنە گشتییەكاندا، زیاتر خواردن و خواردنەوەی دەرەوە هەن، لەگەڵ ئەوەی كەسانێكیش زیاتر بە فاست فوود و لەفە و خواردنی ئامادەكراو خۆیان تێر دەكەن، بۆیە هەندێ جار مرۆڤ لە دەرەوە حەز بە خواردنی ماڵەوە دەكات، وەك چۆن لە ماڵەوە خواردنی دەرەوە داوا دەكرێت. ئەو خاتوونە كە ناوی (سەفا جەمال)ە، بە دروستكردنی خواردنی ماڵەوە لە چێشتخانەیەكی بچووكی گشتی لە دەرەوە، سوودی لەو بیرۆكەیە وەرگرتووە و، خواردنگەیەكی داناوە لە شەقامی ئیسكانی شاری هەولێر، كە دۆڵمە و خواردنی ماڵ لەوێدا ئامادە دەكات، بۆ ئەوانەی كە حەز بە دۆڵمە دەكەن، بە بۆن و بەرامی دۆڵمەوە سەرنجیان ڕادەكێشێت، سەفا دەرچووی هونەرە جوانەكانە، بەڵام بێ كار بووە، بۆیە لە پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانی ئەو داهێنانەی كردووە و، خواردنەكانیشی جەماوەرێكی زۆریان هەیە، جێگەیەك دۆڵمەی گەورە بە (3000) دینارە و، بچووكیش بە (1500) دینار، دۆڵمە بە شێوازی بەغدادی و كوردی دروست دەكات، بەتام و بەلەزەت، لەم ڕێگەیەوە توانیویەتی لە شوێنێكی گشتیدا دۆڵمە بە خەڵك و گەشتیاران بدات.

 

Top