ئەمەریکا و ئیسرائیل مەترسیی هەڕەشەکانی ئێران تاوتوێ دەكەن

ئەمەریکا و ئیسرائیل مەترسیی هەڕەشەکانی ئێران تاوتوێ دەكەن

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  بەیاننامەیەکی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندیی بەهێزی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرەنگارییە هاوبەشەکانیان کردووە، لەوانەش مەترسییەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و لە سەرووی هەمووشیانەوە هەڕەشەكانی ئێران.

 

هەرلە ناوەڕۆكی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا هاتووە كە بلینکن جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوەتیی بەڕێوەبەرایەتیی جۆبایدن سەبارەت بە ئاسایشی ئیسرائیل کردووەتەوە.

 

 

جێی بیرهێناوەیە كە ئەم پەیوەندی و گفتوگۆکردنە لە کاتێکدا دێت کە بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو كە  وتوێژەكان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و پێویستە لە ئێستادا بڕیاری لێ بدرێت.

 

 

Top