هۆكاری پنتی سپی لەسەر نینۆكدا

هۆكاری پنتی سپی لەسەر نینۆكدا

 

 دروستبوونی پنتی سپی لەسەر نینۆكی پەنجەكانی دەست وپێ Leukonychia حاڵەتێكی باوە، هۆكارەكەی هەرگیز بۆ كەمیی كالسیۆم، یان، زینك، یانیش زیاد خواردنی مایۆنیز ناگەڕێتەوە وەكو ئەوەی كە لای هەندێك كەس باوە، بەڵكو چەند هۆكارێكی دیكەی لەپاڵدایە، وەك: مەیلی زگماكی، زەبری كۆن بۆ سەر بناغەی نینۆك Matrix كە بەگشتی پاش شەش هەفتە ئینجا بەدی دەكرێت، گەلێك جار هاوكات لەگەڵ مانیكیوردا دروست دەبێت، كە فشار دەكەوێتە سەر بناغەی نینۆكەكان، هەستەوەریی پاش بەكارهێنانی پۆلیشی نینۆك، یان ئاوێتەكانی ڕەقكردنی نینۆك Nail hardeners، هەروەها هەوكردنی سووك. ئەم حاڵەتە جیاوازە لەگەڵ سپی هەڵگەڕانی تەواوی نینۆك كە هاوكاتە لەگەڵ نەخۆشیی جگەردا. بە گشتی دروستبوونی پنتی سپی لەسەر نینۆكەكان مایەی نیگەرانی نییە، چونكە حاڵەتێكی كاتییە و بە گەشەكردن و درێژبوونی نینۆك دێنە پێش و نامێنن، بەڵام لەوانەیە كە بە گوێرەی خێرایی گەشەكردنی نینۆكەكان هەندێك كاتی بوێت.

 

Top