ئۆمیكرۆن بۆ كەسانی نەكوتراو مەترسیدارە!

ئۆمیكرۆن بۆ كەسانی نەكوتراو مەترسیدارە!

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO جەختی كردەوە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێرایی لە بڵاوبوونەوە بەردەوام دەبێت، ئەگەر هەمووان هەنگاوەكانی خۆپاراستن نەگرنە بەر، هەروەها پێویستە كەسانی نەكوتراو بە زووترین كات ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن. خێرا بڵاوبوونەوە واتە خەواندنی زیاتری حاڵەتەكان لە نەخۆشخانەدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری زیاتری حاڵەتەكانی مردن. سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی تێدرۆس ئەدانۆم Tedros Adhanomڕوونیكردووەتەوە كە ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرنەگرتووە، لە ڕیسكی بەرزدان بۆ تووشبوون بە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن، ئاماژەی بەمەش كردووە كە لە جیهاندا زیاتر لە 50 هەزار حاڵەتی مردن بە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لە ماوەی هەفتەیەكدا تۆماركراوە، كە ژمارەیەكی بەرزە و زۆربەی هەرە زۆریان ئەو تووشبووانە بوون كە ڤاكسینی كۆڤیدیان وەنەگرتبوو. لەوكاتەی كە وەرگرتنی ڤاكسین بە هەنگاوێكی هەرە كاریگەر دەمێنێتەوە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون و مردن بە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هەرگیز بە تەواوی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ناگرێت، بە مانایەكی دی، تەنانەت ئەو كەسانەشی كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە، هێشتا ئەگەری تووشبوونیان بە كۆڤید19 لێ دەكرێت، چونكە وەرگرتنی ڤاكسین تەنیا ئاستی سەختیی تووشبوون بە كۆڤید19 كەم دەكاتەوە.

Top