گوندی پەلكە زێڕینە

گوندی پەلكە زێڕینە

ئەو گوندە ساڵانە فیستیڤاڵی ڕەنگی لێ دەكرێـتەوە، پێشتر ناوچەیەكی سەربازی بووە، سەربازێك بە ناوی (هاونگ یۆنگ فۆ) كە لەو شوێنەدا سەربازیی كردووە، ئێستا خانەنیشی سەربازییە و تەمەنی 98 ساڵە هەڵساوە بە گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندەكە بۆ گوندی پەلكە زێڕێنە، كە بە ناوچەی خەون دادەنرێت، ئەویش بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ڕەنگەكان لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەكانی گوندەكە، هاتنە نێو ئەو گوەندە بە خۆڕاییە، تەنیا كڕینی كەرەستەكان بە پارەیە، كە ئەوەش كڕیاران بەپێی خواستی خۆیانەوە، دەیان وێنەكێش لەو شوێنە كار دەكەن و وێنەی جۆراوجۆر لەسەر دیوارەكان دەكێشن، ڕۆژانە بە سەدان گەشتیار سەردانی گوندەكە دەكەن و وێنەی سێلفی و یادگاری لەگەڵ دیوارە ڕەنگینەكانی گوندی پەلكە زێڕینەدا دەگرن، كە دەكەوێتە شاری تیشۆنگ لە وڵاتی تایوان.

 

Top