شوكولاتەی تاریك حەوت سوودی تەندروستیی

شوكولاتەی تاریك حەوت سوودی تەندروستیی

  شوكولاتەی تاریك Dark chocolate واتە ڕێژەی كاكاو تیایدا 70% یان زیاتر بێت. شوكولاتەی تاریك (تۆخ) سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، چونكە ماددەی خۆراكیی گرنگ و سوودبەخش لەخۆ دەگرێت، وەك: ڕیشاڵی تواوە، ئاسن، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، زینك، لەگەڵ سیلینیۆم، ڕۆژانە خواردنی تەنیا 30 گرام شوكولاتەی تاریك ئامانجە تەندروستییەكان دەپێكێت. سوودە تەندروستییەكانی شوكولاتەی تاریك بریتییە لە: باشتركردنی هاتووچۆی خوێن و دابەزاندی پەستانی خوێن، بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی باش HDL و ڕێگرتن لە ئۆكسانی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بە ڕێگای باشتركردنی لێشاوی خوێن بۆ خانەكانی مێشك و، كاریگەریی ماددەی كافائین و تیۆبرۆمین Theobromine كە لە شوكولاتەدان، هەروەها شوكولاتەی تاریك سەرچاوەیەكی بەهێزە بۆ ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆل Polyphenols و ڤلاڤانۆل Flavanols و كاتێچینەكان Catechins كە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە: ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، نەخۆشیی پاركینسۆن، نەخۆشییەكانی چاو.

Top