وێنە و شاكاری هونەری لە داو و بزمار

وێنە و شاكاری هونەری لە داو و بزمار

سەردەمانێك داوو بزماریان بۆ وێنەكێشان لە نێو فەرش و مافووردا بۆ ڕستن و چنین بەكار هێناوە، كە ئەوەش وەك زانستێكی فیكری و دەستی كار بووە، تەنانەت هەندێك لەوانەی ئەو كارەیان كردووە، خوێندەوارییشیان نەبووە، بەم دواییە كۆمپانیای سەلوا ستۆدیۆ كە لە هەردوو وڵاتی ئیمارات و توركیا كار دەكات، هەستاوەن بە زیندووكردنەوەی ئەو دەسترەنگینییە كۆنە، پرۆژەكەشیان بریتییە لە دروست كردنی وێنە و تابلۆ و شاكاری هونەری لە داو و بزمار، تا ئێستا لە كارەكەیاندا سەركەوتووبوون، بۆ هەر وێنەیەك پێنج كیلۆمەتر (دەزو) داویان بەكارهێناوە، ئەو پرۆژەیە ماوەی پێنج ساڵە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، كە چۆن بتوانن لە داو و بزمار وێنەی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان، یان وێنەی هەر كەسێكی ئاسایی چێ بكەن، بیرۆكەكە لە ناوەڕاستی پرۆژەیەكەوە دەست پێ دەكات، كە سەرەتا بە داو دەچێنرێت، پاشان بە بزمار كاری ڕستنی بۆ دەكرێت، تا ئەو كاتەی شاكارەكە تەواو دەبێت.

Top