ئوتۆمبێل وەستان لە بەرزایی
January 5, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ساڵانە فیستیڤاڵێك بە ناوی نمایشی هەڵواسینی ئوتۆمبێل دەكرێت، كە بەهۆی دانانی سكەبەندێكی ئاسنینی بەرزەوە و لە شێوەی نیمچە بازنەیی دانراودا نمایشەكە بەڕێوە دەچێت، بە جۆرێك كە ئەو ئوتۆمبێلانەی كە سەركەوتوون بە هەڵواسراوی نمایش دەكرێن، بیرۆكەی ئەو جۆرە نمایشە لەلایەن كەسێكی بەریتانی بەناوی (جێری جۆدا)وەیە، فیستیڤاڵەكەش بە ناوی (جوودوود)ەی ئوتۆمبێلە خێراكانە، هەموو ساڵێك لە شاری (ساسكس)ی بەریتانی دەكرێت، دواجار نمایشی بەرزكردنەوەی ئوتۆمبێلەكان بۆ (26) مەتر ئەنجام درا، كە ئوتۆمبێلێكی جۆری مەرسیدیس بێنز توانی ئەو بەرزاییە ببڕێت كە بۆی دیاری كراوە، شوێنی پێشبڕكێیەكە لە زەوەیەوە بەرەو ئاسمانە بە گۆشەی (90) پلە یە، لەو فیستیڤاڵەدا (120) ئوتۆمبێل بەشدار دەبن و كامەی زیاتر بەرز بێتەوە خەڵاتی فیستیڤاڵەكە وەردەگرێت.
