ژنێك بە هۆی منداڵبوون لە گەشتێكدا دەستگیرکرا

ژنێك بە هۆی منداڵبوون لە گەشتێكدا دەستگیرکرا

 

 

کارمەندانی فڕۆکەخانەی مۆریس منداڵێکی تازە لەدایکبوویان لە زبڵدانی تەوالێتی فڕۆکە دۆزییەوە. ژنێکی تەمەن 20 ساڵ خەڵکی ماداگاسکار لە گەشتەکەدا لە تەوالێتی فڕۆكە منداڵەکەی لە لەدایک دەبێت و پاشان فڕێی دەداتە ناو زبڵدان، ژنەكە لەلایان پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی هەواڵی بی بی سی، فڕۆكەی ئەیر مۆریس، کە لە ماداگاسکارەوە فڕیوە، لە 1ی کانوونی دووەم لە فڕۆکەخانەی مۆریس نیشتەوە، کاتێک ئەفسەرانی فڕۆکەخانەکە لەکاتی پشکنینی گومرگی ڕۆتیندا لە تەوالێتەکەی فڕۆکەکە منداڵێکیان دۆزییەوە و دەستبەجێ منداڵەكەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی گشتی بۆ چارەسەرکردن و چاودێریکردن. . 

ئەو ژنە لە سەرەتای دەستگیر کردنی ڕەتی کردەوە کە منداڵەکە هی ئەو بێت، بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە بەم دوواییانە منداڵی بووە، ژنەكە لە نەخۆشخانە لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت، دەشڵێن: ئەو منداڵە بارودۆخی باشە. ئەو ژنە خەڵكی ماداگاسکارە کە بە مۆڵەتی کاری دووساڵە هاتۆتە مۆریس، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرکرا، دەکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top