بۆچی هەنار بە میوەی ســـووپەر ناوزەد دەكرێت؟

بۆچی هەنار بە میوەی ســـووپەر ناوزەد دەكرێت؟

هەنار Pomegranate بە سووپەر میوە، یان سووپەرفرووت Super fruit ناوزەد دەكرێت، چونكە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە. هەنار پرۆتین و ڕیشاڵ لەخۆ دەگرێت، هەروەها ڤیتامینەكانی A، C، E، K، لەگەڵ چەند جۆرێكی ڤیتامین B، لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان Anti-oxidants، سەرەڕای كانزاكانی فۆسفۆڕ، كرۆم، ئەلەمەنیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، سیلیكۆن، نیكل لەگەڵ كۆپەر لەخۆ دەگرێت، هەنار هەروەها سیفەتی دژە هەوكردن، دژەشێرپەنجە، دژەبەكتریا، دژەڤایرۆس، هەروەها سیفەتی دژەكەڕووی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی هەنار: دواخستنی كرداری پیربوونی پێشوەختەی پێست، خۆپاراستن لە ئەگەری مەیینی خوێن و نەخۆشیی دڵ، بەهێزكردنی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، هاندانی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و كۆئەندامی دەمار، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات، خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزهایمەر، هاندانی كەمكردنەوەی كێش، كەمكردنەوەی ئازاری جومگە، پاراستنی تەندروستیی پوك و ددان، سووككردنی نیشانەی گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس، جگەر، كەمخوێنی، سووتان.

 

Top