بە هۆی ئاگرەكەی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ (25) هه‌زار هێكتار زه‌وی سووتاوە
ئاژانسی بی بی سی بڵاوی كردووتەوە كە لە ئاكامی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە له رۆژئاوای دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆر لە ئه‌مریكا پتر لە هه‌زار ماڵ سووتاون، لەبەر خێرا تەشەنەكردنی ئەم ئاگرە بە ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ماڵه‌كانیان لە نزیك به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی بۆولدر چۆڵ كردووە.
لەلای خۆیەوە پارێزگاری شاری دێنڤه‌ر سەبارەت بە رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ڕوونی كردەوە كە ئەمە موعجیزەیەكی ساڵی نوێیە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم ئاگرە تا دێت خێراتر و به‌هێتر ده‌بێت.
هەر لەم سۆنگەوە تیمی فریاگوزاریی سه‌ره‌كی لە كۆلۆرادۆ ڕوونی كردووەتەوە كە هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئەم ئاگرەوە نه‌مردووه و كه‌سیش بریندارنه‌بووه، بەڵام زیانێكی یەكجار گه‌وره‌ی به ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان گەیاندووە.
سەبارەت بە قەبارەو ڕووبەری سووتاویش به‌رپرسی پۆلیسی شارستانی كۆلۆرادۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە نزیكەی (25) هه‌زار هێكتار زه‌وی به ته‌واوه‌تی سوتاووە، جگە لەوەش دوو نه‌خۆشخانه‌ش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتوه و نزیكەی (400) ماڵیش له شارۆچكه‌ی سوپێریه‌ر ئاگریان تێبه‌ربووه.
