نۆبڵی كیمیاگەری

نۆبڵی كیمیاگەری

خەڵاتی نۆبڵ بۆ كیمیا بەخشرایە هەردوو خاتوون «جێنیفەر دۆدنا»ی ئەمریكی و «ئیمانوێل شارپانتیە»ی فەڕەنسی، بۆ پەرەپێدانی ڕێگەیەكی جینیۆم كە بە CRISPR/Cas9 ناسراوە، بە هۆی تەكنیكەكەی ئەمانەوە زانایان دەتوانن DNA ئاژەڵ و ڕووەك و زیندەوەرە وردەكان بە وردییەكی زۆرەوە دەستكاری بكەن و، لە شێوازی كاركردنی شتە زیندوەكان وردبنەوە، وا لە ڕووەك و دانەوێڵەكان بكەن كە لە ژینگە سەختەكاندا زیاتر بەرگە بگرن، تەكنیكەیان ئێستا تاقیكردنەوەی لەسەر دەكرێت، بۆئەوەی لە چارەسەرە شێرپەنجەییەكاندا سودی لێ وەربگیرێت، بە ئامانجی ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا لە نەخۆشییە بۆماوەییەكاندا زۆر بە سادەیی بسڕدرێنەوە، داهێنانی ئەم دوو خانمە تەكنەلۆجیایەی گۆڕینی كۆدی ژیان بە جۆرێكە كە سوودی بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی هەیە.

 

Top