- مافی بەرگری- (حق الدفاع)
December 28, 2021
رەنگا و ڕەنگ
بەرگریكردن مافێكی ڕەوای هەموو كەسێكە بۆپاراستنی كەرامەت و ماڵ و كەسایەتیی خۆی، بۆیە یاسادانەرانی عێراقیش، ئەم لایەنەیان بە گرنگ وەرگرتوە و لە یادیان نەكردووە، بە مەبەستی بەدیهاتنی كۆمەڵگەیەكی دادپەروەرانە، بۆیە لە یاسای سزاكانی عێراقی لە ماددەكانی (42 تاكو 46)دا باس لەم بابەتە كراوە، لە ماددەی 42ی یاساكەدا هاتووە: ئەگەر بەرگریكار تاوانێك لە دژی ئەنجام بدرێت و مەترسی بۆسەر گیانی، یان سامانی هەبێت، لەو كاتەی كە تاوانی بەرامبەر دەكرێت، نەتوانێت پەنا بۆدەسەڵات ببات بۆ لابردنی ئەو مەترسییەی كە لە سەریەتی و، بەرگریكار هیچ ئامرازێكی دیكەی لە بەردەستدا نەبێت بۆ لابردنی ئەو مەترسیەی كە دوچاری بۆتەوە، بەرگریكردن لەم حاڵەتانەی سەرەوەدا بە تاوان هەژمار ناكرێت و، هەركردارێكیش بە تاوان هەژمارنەكرێت سزای لەسەر نییە.
