باشترین شوێنی کۆچکردن بۆ خوێندكارانی  ئێران كام وڵاتن؟

باشترین شوێنی کۆچکردن بۆ خوێندكارانی  ئێران كام وڵاتن؟

 

 

بەرزبوونەوەی تێچوون و گرانیی کۆچکردنی خوێندکاران لە ئێرانەوە بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە وڵاتانی وەک کەنەدا و ئیتالیا کە یاسای سادەتریان هەیە بۆ دەرکردنی ڤیزای خوێندکاران، هەروەها تورکیا کە تێچووی هەرزانترکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیشی هەیە.. 

کتێبی کۆچی ئێران لە ساڵی 1400دا دەریدەخات کە ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2018 لە 17 هەزار و 447 بۆ 56 هەزار و 376 خوێندکار زیادیکردووە، لە ساڵی 2011ەوە ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات هەمیشە لە ئاستی 50 هەزاردا ماونەتەوە کە نزیکەی لەسەدا 1.6%ی کۆی خوێندکار ئێرانی بووە.

بەپێی ناوەڕۆکی ئەم ساڵنامەیە کە لەلایەن ڕوانگەی کۆچبەرانی ئێرانەوە کۆکراوەتەوە و لەلایەن جێگری سەرۆک كۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئێران بڵاوکراوەتەوە، ئێران لە ساڵی 2000دا لە پلەی 26دا بووە  لە ڕووی ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە بە بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان ئەم پلەیە لە ساڵی 2013 دابەزیوە بۆ 11 بەڵام لە ساڵی 2018دا بۆ 19 پلە بەرزبووەتەوە،

. ئەمەریکا، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و کەنەدا پێنج شوێنی سەرەکیی خوێندکارانی ئێرانین، 

بەپێی کتێبی کۆچی ئێران، لە ساڵی 2018دا نزیکەی 11802 خوێندکاری ئێرانی لە ئەمریکا دەخوێنن، بەڵام ئێران لە نێوان 10 وڵاتی یەکەمدا نەبوو کە خوێندکارەکان ڕەوانەی ئەمریکا دەکەن، بێگومان ئێران لە ساڵی خوێندنی 202 بۆ 2019 لە پلەی 13یەمی خوێندندا بووە، ڕیزبەندییەكە لە ساڵی 2000دا 57 بووە و لە نێوان ساڵانی 2014 و 2017 دابەزیوە بۆ 11 .. 

بەڵام ئێران یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە لە ساڵی  2018دا زۆرترین ڕێژەی گواستنەوەی خوێندکارانی هەیە بۆ تورکیا بەپێی داتاکانی ئەمساڵ، نرخی کەمترین تێچووی خوێندن لە تورکیا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیكە یەکێک بووە لەهۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی خوێندکارانی ئێرانی لە تورکیا، لە کاتێکدا ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە تورکیا لە ساڵی 2012 لە 499 بۆ 1488 خوێندكار زیادیكردووە و دواتر لە ساڵی 2014دا بۆ زیاتر لە 4000 خوێندکار بەرزبووەتەوە و تا ساڵی 2018 بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەدا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top