بنێشتە دیوار

بنێشتە دیوار

ئەو دیوارە دەكەوێتە شاری (سیاتل)ی وڵاتی ئەمریكا، دروستبوونی ئەو دیوارە بەهۆی بوونی هۆڵێكی سینەما و شانۆ لە نزیك ئەو دیوارەوەیە، لە ساڵی (1993) كاتێك ئەو هۆڵە زۆر بەناوبانگ بووە بۆ نمایشی جۆراوجۆر، ئیدی خەڵك لە چاوەڕوانیی تیكیت و نۆرەگرتنیاندا بۆ چوونە ژوورەوە بنێشتەكانیان بەو دیوارە نووساندووە، ئێستاش بووەتە یەكێك لە بەناوبانگترین شوێنە سەیر و گەشتیارییەكانی ئەو شارە. دیوارەكە (21) مەتر درێژە و، بە هەزاران بنێشتی پێوە لكێندراوە، تەنانەت ئێستاش خۆشەویستان بنێشتی دەمیان بەیەكەوە دەنووسێنن و بەو دیوارەی وەدەكەن، بەو هیوایەی خۆشەویستییان بۆ هەمیشە بەردەوام بێت.

 

Top