تاج محەل بۆ هاوسەرەكەی دروست دەكات

تاج محەل بۆ هاوسەرەكەی دروست دەكات

مامۆستایەك لە وڵاتی هیندستان وەك خۆشەویستی بۆ هاوسەركەی، هەڵساوە بە دروستكردنی خانوویەك لە شێوەی مزگەوتی تاج محەلی هیندستان، خانووەكە بە بڕی 260 هەزار دۆلار دروست كراوە، شاكار و دیمەنی خانووەكە بە لە ڕووی پێوانە و ڕووبەر و شێواز و دیكۆرەوە بە تەواوی لەسەر شێوازی تاج محەلی ڕاستەقینە دروست كراوە. مێژووی تاج مەحەل بۆ ساڵی 1632 دەگەڕێتەوە كە لەلایەن ئیمپراتۆر شا جیهان وەك پرسەیەك بۆ مردنی هاوسەرەكەی دروستی كرد بوو، ئێستاش بووەتە شوێنێكی بەناوبانگ لە جیهاندا كە ساڵانە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس سەردانی دەكەن.

Top