پێگەی فلایت ئەوێر: لە ڕۆژی کریسمسدا نزیكەی 5000 گەشتی فڕۆکەوانی ڕاگیران

پێگەی فلایت ئەوێر: لە ڕۆژی کریسمسدا نزیكەی 5000 گەشتی فڕۆکەوانی ڕاگیران

 

پێگەی چاودێريی فرۆکەوانیی فلایت ئەوێر ڕایگەیاندووە كە تەنیا دوێنێ(شەممە) زیاتر لە 4900 گەشتی فڕۆکەوانی لە سەرانسەری وڵاتانی جیهان هەڵوەشاوەتەوە.

 

ئەمە جگە لەوەی كە بە هەزاران گەشتی فڕۆکەوانیی ‌دیکەش گەشتەکانیان دواکەوتن، بەهۆی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا.

 

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەكەی پێگەکە لە ڕۆژی کریسمسدا زیاتر لە دوو هەزار گەشتی فڕۆکەوانی وەستێنراون، لەوانە نزیکەی حەوت سەد گەشت لە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ زیاتر لە هەزارو پێنج سەد گەشت کە گەشتەکانیان دواخرا.

 

فڕۆکەوان و دەستەی خزمەتگوزاری و کارمەندانی فڕۆکەکان بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە نەهاتبوونەوە، یاخود ناچاربوون خۆیان کەرەنتین بکەن، دوای ئەوەی تووشی پەتای كۆرونا بوون، ئەمەش دامەزراوە فڕۆکەوانییەکانی لۆفتانزا و دێڵتا و یونایتد ئێرلاین و چەندین کۆمپانیا دیکەی فڕۆکەوانی ناچار کرد گەشتەکانیان ڕابگرن.

Top