زیاتر لە یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدا

زیاتر لە یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدا

 

هاتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ عێراق درێژەی هەیە، لەم ڕووەوە سەرچاوەیەك لە کۆمپانیای گشتیی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاند كە  زیاتر لە یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

سەرچاوەی كۆمپانیای گشتیی بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستییەكانی پزیشكی ئاماژەی بەوەش كرد كە سەرجەم نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بە شارۆچكەو شارەدێكانەوە پشكی خۆیان لەو بڕە وەردەگرن،  زیارت جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بڕە ڤاكسینەی گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بەغدا، یەكسەردەستکراوە بە دابەشکردنی سندوقی بەڕادەکان کە تایبەتن بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە بەسەر بنەکانی پێدان و کوتان لەسەر تاسەری وڵاتدا.

سەبارەت بە پشکی ھەرێمی كوردستان لە ڤاکسینەکە، سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە بڕەكە ئامادەکراوە تا بە زووترین كات بگەیەنرێتە سەرجەم پارێزگا و بنەکەکانی پێدانی ڤاکسین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

شایانی باسە تا ئێستا پتر لە (8) ملیۆن كەس لە سەرتاسەری عێراق ڤاكسینیان وەرگرتووە، واتا بە ڕێژەی 21% لە كۆی ژمارەی دانیشتوانی وڵات كە دەگاتە نزیكەی (40) ملیۆن كەس.

 

 

 

 

Top