كاتژمێری دەست وەك خشڵێكی جوانكاری بەكار بهێنە
هەرچەندە لە وەرزی زستاندا بە هۆی زۆرلەبەركردنەوە، كە بەشێكی زۆری ئێكسسوارەكان دەكەونە ژێر پۆشاك، كەرەستەكانی جوانكاری و خشڵەكانیش زیاتر ون دەبن، تەنیا گوارە و كاتژمێرەكان نەبێت كە هەندێك جار بە دەرەوە دەبن، كاتژمێری دەستیش هەرچەندە شێوەیان گەورە بێت، بەڵام هەر دەكەونە ژێر سەردەستی قۆڵی جلوبەرگەكانەوە. مۆدەكانی كاجوال هەمیشە جەخت لە بوونی كاتژمێرەكان دەكەنەوە، بەهۆی ئەوەی كەسایەتیی پێوە دیارە، هەروەها كەرەستەیەكە بۆ جوانكاری و ڕازاندنەوەی دەست و مەچەك، ماركەی (پیاگێت – Piaget)، جوانترین ڕەنگ و شێوازی كاتژمێرەكانی دیاری كردووە، ئەویش بریتین لەوەی: پێویستە هەردوو بەشی قایش و سەری كاتژمێرەكان لە هەمان ڕەنگ و ستایل بن، واتە ئەگەر سەری كاتژمێرەكە لە ڕەنگی پەمەیی بێت، پێویستە ڕەنگی قایش و بەشەكانی دیكەش لە هەمان ڕەنگە بێت. ماركەی شۆمیت- (Chaumet) كاتژمێری گەورەی كرووەتە مۆدی باوی زستانە، تا لە ژێر سەردەستی جلەكانەوە دەربكەون. ماركەی بۆلگاری (Bolgari) ڕەنگە دیار و زەقەكانی لە كاتژمێرەكانیدا بەكارهێناوە، بەمەش مۆدێكی ڕازاوە و سەرنجڕاكێشی هەیە، ئەو جۆرە كاتژمێرە بۆ كاتی بۆنە و یادەكان گونجاوە.
