جیاوازی ماكیاژی كلاسیك و مۆدێرن

جیاوازی ماكیاژی  كلاسیك و مۆدێرن

ماكیاژی ڕۆژ و شەو جیاوازییەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە، بە تایبەت ماكیاژی سەرلەبەیانیان، خانمان لەنێوان مۆدە زۆر و بۆرەكانی ماكیاژ و لەو هەموو چەشنە شێوازەدا دوودڵ دەبن، بە تایبەت كاتێك نیازیانە یەكێك لە مۆدەكانی ماكیاژ لەسەر ڕوخساریان بدەن، هەروەها جیاوازی لە نێوان ماكیاژی ڕۆژ و شەودا هەیە، كە جیاوازییەكەیان دەبنە هۆی هەڵە و كێشە، واچاكە شێوازەكانی ماكیاژ تێكەڵ نەكرێن و هەر یەكە بەپێی شوێن و كاتی خۆی بۆ ڕوخسار بەكار بێت، بە گشتی دوو جۆر ماكیاژی سەرەكی هەن، یەكەمیان ماكیاژی كلاسیك و دووەمیان ماكیاژی مۆدێرن، بۆ ئەوانەی حەز بە ماكیاژی هێمن دەكەن، دەتوانن ماكیاژی كلاسیك بەكار بهێنن، كە پێویستە ڕەنگی كاڵ و سادە بۆ برژانگ هەڵبژێرن، وەك: ڕەنگی گوڵ و بێجی، هەروەها بۆ چاوەكانیش ئەوانەی خواستیان لە ماكیاژی ناسك هەیە، دەكرێت ڕەنگی برژانگیان سادە بێت، هەروەها ڕەنگی سەوز و شین لە پشت چاویان بدەن، ڕەنگی ڕەشی كل و ماسكاراش لە بیر مەكە، بۆ ڕەنگی لێویش پێویستە ڕەنگی سوور دابنێیت و هەروەها هەندێك بریقەداریشی بكەیت. سەبارەت بە ماكیاژی (مۆدێرن) دەكرێت ڕەنگی بەهێز و تیژ بۆ برژانگەكانت بەكاربهێنیت، وەك: ڕەش و قاوەیی، هەروەها ڕەنگی ماسكاراش تۆخ بكەیت و ڕەنگی لێویش با لە ڕەنگە تۆخەكان بێت، وەك: سووری تۆخ، قاوەیی و پەمەیی، هەردوو جۆرە ماكیاژەكە هەر یەكەیان شێوازێكە، تۆش وەك خانمێك ئازادیت كامەیان هەڵدەبژێریت.

Top