ئایا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی فایزەر بۆ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كاریگەرە؟

ئایا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی فایزەر بۆ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كاریگەرە؟

كۆمپانیای فایزەر جەختی كردەووەتەوە كە وەرگرتنی ژەمی چالاككەرەوە Booster dose، یان ژەمی سێیەمی ڤاكسین كاریگەریی بۆ خۆپاراستن لە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆڤید19 هەیە، ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەو ماددە دژەتەنانەی لە پاش وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤیدی فایزەر دروست دەبن، گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوسەنگ دەكەنەوە، هەروەها خانەكانی دژ بە نوكە ڕۆتینی جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە، كە نوكە پرۆتینەكانی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆنیش دەگرێتەوە، ئەگەرچی بە پێی ڕاپۆرتەكانی كۆمپانیای فایزەر، وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسین كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە گۆڕاوە بەهێزە كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆیشەوە، بەڵام بە وەرگرتنی ژەمی سێیەم ئاستی خۆپاراستن باشتر دەبێت. كۆمپانیای فایزەر بایۆنتێك ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ كاركردن لە سەر پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆڤید، تا گەیشتن بە بەرزترین ئاستی خۆپاراستن لە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها بەراورد بەو ڤاكسینەی كە ئێستا بەردەستە و لە سەرتاسەری جیهاندا سەركەوتووانە بەكاردێت، بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت.

 

Top