جانتا بۆ هەڵگرتنی شووتی و كەرەستەی خڕ و بازنەیی

جانتا بۆ هەڵگرتنی شووتی و كەرەستەی خڕ و بازنەیی

هەڵگرتنی هەندێ لە كەرەستەكان بێزاركەرن، كە بەهۆی شێوە و قەبارەكەیانەوە بە دەست هەڵناگیرێن، بە تایبەت ئەوانەی بازنەیی و خڕن، وەك: تۆپ، شووتی، سوراحی، كتری و، زۆر لەو كەرەستانە، بەڵام هەسارەی ژاپۆن چارەسەری بۆ ئەو گرفتە سەیرەش دۆزیوەتەوە، كە جۆرە جانتایەكی دروست كردووە تایبەتە بە هەڵگرتنی ئەو كەرستانەی كە بە دەست هەڵناگیرێن، یەكێك لەوانە شووتییە، هەرچەندە ئەم وەرزە كات و ساتی شووتی نییە، بەڵام جانتای شووتی لە شوێنە گشتییەكاندا دانراوە، ئەو جۆرە جانتایە لەلایەن ئەندازیارێكی دیزاینەر بە ناوی (یوسوكی كادۆی) لە كۆمپانیای Tsuchiya Kaban لە پێستی گواركی ئیتاڵی دروست كراوە و، هەڵگرتنی هەر كەرەستەیەكیش لە ناویدا، نابێتە هۆی تێكچوون و دڕاندنی، بەم جانتایە دەتوانیت كەرەستە بازنەیی و خڕەكان بە سانایی هەڵبگریت و دەستیشت شل نەبێت.

 

Top