وەبەرهێنەران زیاتر لە ملیارێك و 460 ملیۆن دینار كۆمەكی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێریان كرد
هەڵمەتی وەبەرهێنەران بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر بەردەوامەو دەستەی وەبەرهێتانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە تا ئێستا زیاتر لە ملیارێك و 460 ملیۆن دینار لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە تەرخانكراوەو ئەم ژمارەیەش رووی لەزیادبوونە .
کۆمەکەکانی وەبەرهێنەران راستەوخۆ رادەستی پارێزگای ھەولێر دەکرێت و ھەڵمەتەکەش تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامە.
