چینە گازییەكانی زەوی
زەوی بە چینێكی گازی داپۆشراوە كە هەزار كیلۆمەتر بەرزە و نزیكەی %80 ی گازی نایترۆجینە و %20ی گازی ئۆكسجینە، سەرەڕای بوونی تێكەڵەیەك لەگازی دەگمەنی وەك نبتون و زینون و كربتون و هیلیۆم، بە پێچەوانەی هەڵمی ئاو و گازی دوانۆكسیدی كاربۆن، هەرچەن لە ڕووی زەوی دوور بكەوینەوە و بەرز بینەوە بەرەو ئاسمان، بڕی ئۆكسجین كەمتر دەبێتەوە، تا دەگاتە دواین خاڵ كە 1000 كیلۆمەتر لە ڕووی زەوییەوە دوورە، لەدوای سنوورەوە ئۆكسجین بەرەو نەمان دەچێت، لەوێوە هەناسەدان ئەستەم دەبێت، یانیش هەر نامێنێت، لەو سنوورەدا تەنەكانی پارێزگاری لە زەوی ڕێگە نادات ئۆكسجین لە سنووری خۆی بڕوات و ڕێگر دەبێت، بەم چەشنە گازەكان لە بەرگەهەوادا دەمێننەوە، ڕێژەی ئۆكسجین لەلایەن دار ودرەختەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، چونكە دار و بارەكان پێچەوانەی مرۆڤـ دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەڵدەمژن و ئۆكسجین بەرهەم دەهێنن، بەم جۆرە ڕێژەی ئۆكسجین لەسەر زەویدا بەرز و نزم و كەم و زیاد دەبێت.
