وشكردنەوەی پۆشاك لە وەرزی سەرمادا ئەركێكی قورسە

وشكردنەوەی پۆشاك لە وەرزی سەرمادا ئەركێكی قورسە

ئەركێكی ماڵ كە هەمیشە كات و ماندووبوونێكی زۆری خانمان دەبات، جلشتن و وشككردنەوەیانە، جاران جلشتن بە دەست بوون، لە ئێستادا غەسالە كارەكانی ئاسان كردووە، بەڵام وشكردنەوەی جلەكان لە وەرزی سەرمادا ئاسانییە، چونكە وەرزەكە ساردە و بەشی وشكردنەوە لە غەسالەدا جلەكان بە تەواوی وشك ناكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە هەڵخستن هەیە، چەند ڕێنماییەك هەن كە بەسوودن بۆ شووشتنی جلوبەرگ لێرەوە ئاشنایان بە: هەوڵ بدە كاتی جلشتنت بە ڕۆژ بێت، تا بتوانیت بۆ وشككردنەوەیان سوود لە تیشكی خۆر وەربگریت، ئەگەر هەبێت، چونكە بە شەو جل بشۆریت، تا بەیانی هیچ سوودێك لە كەشوهەوای ساردی شەوانەدا نابینیت، شوێنی جل هەڵواسینەكەش گرنگە، كە بكەوێتە بەر هەوا، یان بەر تیشكی خۆر و، نابێت شوێنێكی داخراو بێت، بەڵكو پێویستە هەوای شوێنەكە بگۆڕێت لەبەر گۆڕینی بۆنی جلەكان، وا چاكە دوگمە و زنجیری جلەكان لە كاتی هەڵواسین و شووشتندا كراوە بن، هەروەها گیرفانەكانیش دەر بهێنرێن، بەهۆی ئەوەی هەندێ جار ڕەشەبا و بای بەتین هەیە پێویستە جلەكان بە جوانی هەڵبخەیت، تا نەبنە هۆی دڕاندنی و بەردانەوەی جلەكان، هەندێ جاریش با دەیان بات، بۆیە پێویستە بە قرتەی جلهەڵواسین بە توندی هەڵبواسرێن.

 

Top