رینكۆت و چاكێتی درێژ لوتكەی مۆدی جلی زستانەیە
مۆدی جلوبەرگ لەم وەرزەدا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەهۆی سەرماوە خانمان پێویستیان بە چەند پارچە جلی زیادە هەیە، تا خۆیان لە سەرماوە بە دوور بگرن، بەڵام كاتێك جلی زۆرت لەبەر دەبێت، هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی دەكەیت، ئەو گرفتەش لەلایەن پسپۆڕانی جلوبەرگ چارەسەر كراوە، ئەویش بە هەڵبژاردنی ڕینكۆت و چاكێتی درێژ، كە سەراپای جەستە دادەپۆشێت و مۆدێكی نایابی دەبێت، بەم چەشنە تۆش وەك خانمێك خۆت لە سەرما بە دوور دەگریت، هەروەها پارچە جلێكی كەشخە و نایابت لەبەردا دەبێت. ڕینكۆتەكان بۆ دەرچوون و شوێنی گشتی گونجاون، چاكێتی درێژیش بۆ كاتی دەوام و شوێنی فەرمی شیكە، چەندین ماركەی جلوبەرگ هەن، كە ڕینكۆت و چاكێتیان كردووەتە لوتكەی جلەكانیان، سەرەتا ماركەی برۆنیلی كوسینیلی Brunello Cucinelli بە ڕینكۆتی (چێستەرفێلد كۆت) كە بریتییە لە ڕینكۆتی درێژ، دەتوانیت جلی تەنك و كورت لە ژێر ئەو ڕینكۆتەوە لەبەر بكەیت، ماكس مارا Max Mara، چاكێتی كاپ درێژی بەبێ دوگمە و یەخە ئامادەكردووە، كە پەڕپەڕی لە بەشی پێشەوە پێوە دیارە، ماركەی كۆبێرنی Coperni بە چاكێتی فیور و بە چاكێتە كلاسیكەكان لە ڕەنگی ڕەش و سپی و قاوەیی بەشدارە لە مۆدی ئەمساڵدا، كە زۆربەی لە قوماش دروست كراون، ماركەی ئەدریا بمبیلیۆ Andrea Pompilio بە ڕینكۆتی باركا كە شێوازی مۆدێرنی پێوە دیارە و، شێوەیەكی نەرم و گەرم لە مۆدی كاجوالە و لە جینزە، ماركەی ئەلیكساندەر فۆتی Alexandre Vauthie لە چاكێتە ترێنچەكانی شێوەی سەربازی گرتووە و، بە مۆدێكی گەنجانە و تازە دەردەكەوێت.
