خانوو لە قاپوقاچاخی وردكراو
لە فەڕەنسا شێوازێكی دیكەی دروستكردنی خانوویان گرتووەتە بەر، كە زۆربەی ڕووپۆشی خانووەكانیان لە شووشە و قاپوقاچاخە، ئەوەش بۆ سوود وەرگرتن لە شووشەی شكا و فڕێدراو. بیرۆكەكەش لەوەوە هات كە كەسێك بەناوی (رۆبێرت فاسوور) و هاوسەرەكەی هەزاران پارچە شووشەی شكاویان لە نێو شارەكەیاندا دۆزییەوە، دواتر داوایان لە ئەندازیاران كرد كە ئەو كارە مەحاڵەیان بۆ بكەن، ئیدی بیرۆكەكەیان بەجێی گەیەندرا و سەركەوتووش بوون، ئێستاش خاوەنی خانوویەكن كە سەراپای لە شووشە و پارچە قاپی شكاو دروست كراوە، ئەوەی سەیرە جوانترین نەخش و نیگاری لێی دەركەوتووە، لەئێستاشدا زۆر كەسی دیكە داوایان كردووە كە خانووەكانیان بەم جۆرە جوان و ڕەنگین بكرێت.