هەینی رەش و سپی

هەینی رەش و سپی

 هەینیی ڕەش، Black Friday بۆنەیەكی ساڵانەیە و هەموو ساڵێك لە مانگی 11 (نۆڤێمبەر) وەك فیستیڤاڵ و بۆنەیەكی گشتی دەكرێـتەوە، لەو ڕۆژەدا شوێنە گشتییەكان، كۆمپانیا و ماركێت و ماركەكان، كەرەستەكانیان هەرزان فرۆش دەكەن، و لە نیوە قیمەت و بەڵكو زیاتریش، یان هەندێ جار داشكانەكە بە جۆرێكە، كە پارچەیەك بكڕیت و پارچەیەكی دیكە بە خۆڕایی وەربگریت، یان زیاتریش. هەینیی ڕەش و سپی دەكەوێتە 26ی مانگی 11ی هەموو ساڵێك، ئەمساڵیش لە كوردستان وەك فیستیڤاڵێكی گشتی یادی كرایەوە، كە سەرجەم ماركێت و براند و شۆپەكانی مۆڵە گشتییەكان فیستیڤاڵی هەینیی ڕەشیان كردەوە، لە كوردستان لە (19) مانگەوە تاوەكو 27ی مانگ بە بەشداریی چەندین بڕاندی جیهانی و ناوخۆیی كرایەوە، تەنانەت پرۆسەیەكی دیكەش لەو فیستیڤاڵەدا زیادكرابوو كە كەرەستەیەك بكڕە و ناوت دەخرێتە نێو تیروپشكی گشتییەوە، كە لە دوای فیستیڤاڵەكە ڕادەكێشرێت، تەنانەت چەندین چالاكیی میوزیك و گۆرانی و دیاری بۆ منداڵان لە فیستیڤاڵی هەینی ڕەشدا لە كوردستان بەڕێوە چوو، ئەمساڵ لەو ڕۆژەدا لە ماوەی (24) كاتژمێردا لەسەر ئاستی جیهان و بازاڕی ئەلیكترۆنیدا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرا و بازاڕەكانیان بەتاڵ كرد، كە بڕی (8) ملیار و (900) ملیۆن دۆلار كەرەستە و كەلوپەل فرۆشرا. ئەو بۆنەیە دەكەوێتە دوای جەژنی سوپاسگوزای (Happy thanksgiving holiday)، ناوی هەینی ڕەش لەوەوە هاتووە كە بووەتە نەریتێك كە فرۆشیارەكان مەرەكەبی ڕەش بۆ تۆماركردنی قازانج و مەرەكەبی سوور بۆ تۆماركردنی خەسارەكات بەكار دەهێنن لەم ڕۆژەدا، كە دیار نییە چەندە، بە مەزەندەی كۆمپانیا و بڕاندەكان ئەوان لەو ڕۆژەدا زەرەرێكی زۆر دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە كوردستان ناوەكەی گۆڕا بۆ هەینی سپی، كە وەك داشكانێكە بۆ خەڵك و ڕەنگی سپی هێمای بردنەوە و قازانجە.

 

Top