جلوبەرگی شاژن بۆچی هەر هەمان شێواز و ستایلە؟
نهێنی جلوبەرگی شاژنی بەریتانیا، دەیان ساڵە هەمان شێواز و ستایلە، ئەوەش بووەتە جێی سەرنجی ئافرەتان و خەڵكی جیهان بەگشتی، خۆ ئەگەر بەوە بێت شاژن دەتوانێت هەر تاخمە جلێك بەهەر نرخێك بێت بیكڕێت، یان دەیان ستایل و شێوازی جۆراوجۆر تاقی بكاتەوە، لێرەوە ئاشنای نهێنی ئەو یەك ستایل و شێوازەی جلەكانی شاژن ببە، شاژن جلەكانی بەپێی ئەو شوێنە هەڵدەبژێرێت كە بۆی دەچێت، واتە كاتێك دەیەوێت سەردانی باخچەیەك، یان شوێنێكی سەوزایی بكات، ڕەنگی سەوز لەبەر ناكات، بەڵكو ڕەنگێكی پێچەوانەی ڕەنگ و ستایلی ئەو شوێنە دەبێت، ئەوەش لە وتەكانی كچە ڕۆژنامەنووس (سالی هیوز) لە ویڵز وەرگیراوە، كاتێك لەگەڵ شاژن باسی تاخمە جلەكانی كردووە، ئەو كچە هەڵساوە بە نووسینی كتێبێك بە ناوی (Our Rainbow Queen) كە باسی ژیانی شاژن دەكات، لە ماوەی (60) ساڵی ڕابردوودا تائێستا ستایلی شاژن بەم چەشنەیە، تا ببێتە ڕەمزێك و لە دوورەوە بناسرێتەوە، زۆربەی تاخمە جلەكانی شاژن هاوڕەنگ و ستایلە، زیاتر لە ڕەنگەكانی (سوور، پەمەیی، قاوەیی، ڕەش و نیللی) پێك هاتوون.
