سۆشیال میدیا ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاد دەكات!

سۆشیال میدیا  ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاد دەكات!

ئەگەرچی سۆشیال میدیا ڕێگەیەكی خێرایە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵگە و گۆڕینەوەی زانیاری لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵام لەوانەیە كە كاریگەیی نێگەتیڤیشی هەبێت، بەتایبەتی بۆ گەنجەكان، بۆنموونە لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە پەیوەندییەكی نزیك لە نێوان سۆشیال میدیا و خەمۆكیدا هەیە، تێبینی ئەوەش كراوە كە ئەگەری خەمۆكی زیاتر لە بەكارهێنەرانی سناپچات، فەیسبووك، هەروەها لە تیكتۆكدا بەدی دەكرێت. لە هەندێك سەرچاوەدا هاتووە كە هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە كە ئایا سۆشیال میدیا دەبێتە ئەگەری خەمۆكی، یان خەمۆكی هاندەرە بۆ زیاد بەكارهێنانی سۆشیال میدیا؟. ئەو كەسانەی كە ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆكی لێ دەكرێت، تەنانەت ئەگەر تووشی خەمۆكیش نەبووبن، زیاتر سۆشیال میدیا بەكاردێنن. لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكیی نوێی نەخۆشخانەی گشتیی بۆستن بە سەرپەرشتی د.رۆی پێرلیس Roy Perlis هاتووە، كەسانی تەمەن 35 و بەسەرەوە كە تیكتۆك و سناپچات بەكاردەهێنن، تا ڕێژەی 9% ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆكی لێ دەكرێت، كەچی كەسانی بچووكتر لە 35 ساڵی تەمەن كە فەیسووك بەكاردەهێنن، لەوانەیە زیاتر ڕووبەڕووی ئەم ئەگەرە ببنەوە.

 

Top