مەزادی پەیکەری جۆرج فلۆید؛  نرخی لە 100 بۆ 150 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت

مەزادی پەیکەری جۆرج فلۆید؛  نرخی لە 100 بۆ 150 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت

 

 

 

پەیکەری جۆرج فلۆید و برۆنا تیلۆر، دوو هاووڵاتی ڕەشپێست کە لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کوژراون، لە ساتبیز دەخرێنە مەزادەوە.

بڕیار وایە داهاتی مەزادی پەیکەرەکان بە دوو دەزگای خێرخوازی ببەخشرێت،  مەزادی ئۆنڵاینی  پەیکەری جۆرج فلۆید و برۆنا تیلۆر کە پێشتر لە نیویۆرک نمایش دەکرا، تا 17ی کانوونی یەکەم (25ی کانوونی یەکەم) بەردەوام دەبێت.  ئەندامانی خێزانی جۆرج فلۆید و برۆنا تیلۆر دوو دەزگای خێرخوازیان دامەزراندووە،  بە ناوەكانی  "ئێمە فلۆیدین و برۆنا تیلۆر".

هەردوو پەیکەرەکە لە لایەن پەیکەرتاشی ئەمریکی کریس کارنابوچی دروست کراون.

پەیکەری ئاڵتوونیی یەک مەترو 80 سانتیمەتریی جۆرج فلۆید دوو جار بە سپرای ڕەنگاوڕەنگ لە کاتی نمایشێکی نیویۆرک هێرشی کرایە سەر، ئێستا پەیکەرەکە ڕەنگ کراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت بە ١٠٠ بۆ ١٥٠، بفرۆشێت.

کۆچی دوایی جۆرج فلۆید، پیاوێکی ڕەش پێستی تەمەن 46 ساڵ لە مینیاپۆلیس، ساڵی ڕابردوو یەکێک لە توندترین ناڕەزاییەکانی بۆ مافی مەدەنی ڕەشپێست لە ئەمریکا لێکەوتەوە  ئەفسەرێكی پۆلیسی سپی پێستی مینیاپۆلیس بە ناوی دێرک شووین بۆ ماوەی 9 خولەک چۆکی لەسەر ملی جۆرج فلۆید دانا،  بڕیاری سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنردا.

نزیکەی دوو مانگ پێش ئەوەی جۆرج فلۆید بکوژرێت، برۆنا تیلۆر کە ژنێکی ڕەش پێستی تەمەن 26 ساڵ بوو، لە شاری لوئیویل لەلایەن پۆلیسەوە بە گوللە کوژرا، هیچ یەکێک لەو كەسانەی دەستیان لە کوشتنی برۆنا تیلۆردا هەبووە، دادگایی نەکراون.

پێشبینی دەکرێت پەیکەری برۆنا تەیلۆر بە ٢٠ بۆ ٣٠هەزار دۆلار لە مەزادەکەی ساتبیز بفرۆشێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top