مەترسی كەمبوونەوەی بەرهەمە خۆراكییەكان سەرهەڵدەدات
فاو رایگەیاند لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا رێژەی دابەزینی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كەمترین ئاستی تۆمار كرد ، ئەمەش مەترسی یەكی گەورەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و تێكچوونی ژینگە ، رێكخراوی خۆراكی جیهانی ناسراو بەفاو ئەوەشی راگەیاند كە گۆڕانكاریی لەكەش و هەواو وشكە ساڵی و شوێنەوارەكانی كۆرۆنا لەسەر خراپبوونی گەشەی ئابووری جیهانی كۆمەڵە هۆكارێكن بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان.
کەمبوونەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و کەمی سەرچاوەکانی ئاو و پیسبوونی ژینگە، بووەنەتە گەورەترین مەترسی بەسەر دانیشتوانی جیهان، بەجۆرێک ژمارەیەک لەو سامانە بەرەو نەمان چوونە و پێشبینی دەکرێت، لەماوەی نیو سەدەی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکەی سامانی سرووشتی لەناوبچن.
له راپۆرتهكهی رێکخراوی خۆراکی جیهانی "فاو"دا هاتووه، دۆخی ئێستای کشتوکاڵ و بەرهەمە خۆراکییەکان بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو و زەوی کشتوکاڵی، لە خراپترین دۆخیدایە، بەتایبەتی لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا مەترسییەکانی زیادیکردووە.
هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی، بۆ کەمی چاندن و زەوی کشتوکاڵی و هەروەها رووداوە سرووشتییەکان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی وشکەساڵی لە هەندێک ناوچە زیانی گەورەی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە.
