خشڵی ڕەنگی ئەڵماس بپۆشە

خشڵی ڕەنگی ئەڵماس بپۆشە

كاتێك مەبەستت ئاهەنگ و بۆنەیەكی تایبەتە، پێویستت بە خشڵەكان دەبێت، زۆریی ئەو هەموو مۆد و شێوازە جۆراوجۆرانەی ئێكسسوارەكان، وا لە خانمان دەكات كە هەردەم نیگەران و دوودڵ بن لە هەڵبژاردنی شێوەیەك، یان مۆدێكی ئێكسسوار، كۆمەڵەی (فلاوەر لایس و كۆزمۆس و سنۆفیلاك – Flowerlace، Cosmos، Snowflake) ئاماژەیان بە ڕەنگێكی ئێكسسوار كردووە، كە لەگەڵ شێواز و ڕەنگی هەر جلوبەرگێكدا دەگونجێت، زیاتریش ئاماژە بەو ڕەنگانەی ئێكسسوار دەكەن كە شایستەن تا یەكێكیانت لەبەر بێت لەوانە: ماركەی ڤان كلێڤ، ئاماژە بە ڕەنگی ئەڵماس، یان سیلڤەر و زیو دەدات، كاتێك ئێكسسوارەكان لەو ڕەنگە دەبن ئیدی لەگەڵ هەموو پۆشاكێكدا دەگونجێن. سنۆفلیكیش پێیان وایە ئێكسسواری ڕەنگ سپی لوتكەی جوانیی ئێكسسوارەكانن، فلاوەرلایسیش دەڵێن ئێكسسواری دوو ڕەنگە جا هەر ڕەنگێك بن، شێوازێكی سەڕنجراكێشیان دەبێت، هەروەها كۆزمۆسیش دەڵێن ئێكسسواری كلاسیك و لە ڕەنگی زێڕی مۆدێكی نایابی ئێكسسوارەكانن.

 

Top