مۆدی تەنوورەی درێژ بۆ وەرزی سەرما
خانەكانی جلوبەرگ بەر لە سەری ساڵ، چەندین مۆدی جلوبەرگیان بە جلی فەرمی مۆدەكانەوە ناساندووە، دیارترینیان تەنوورەی درێژە، ئەگەرچی ڕكابەرێكی سەختی پانتۆڵی جینزە، بەڵام جوانی و گرنگی ئەو جلە كەم نابێتەوە و هەمیشە لە مۆد و نمایشەكانی جلوبەرگدا بەدی دەكرێت، ماركەكانی (میدی و كلاسیك و بلێسی و فەرو)، ئەو جلانەیان لەگەڵ تەنوورەكاندا داناوە، تا لە ماوەی داهاتوودا كە وەرزی سەرمایە، تەنوورەی درێژ بكرێتە مۆدی سەرەكیی جلوبەرگ، سەرەتا ماركەی (ئەلبێرتا فێرتی)، مۆدێكی بۆ تەنوورەی درێژ داناوە، كە لە ڕەنگی ڕەساسی و قوماشێكی ئەستوورەوە نەخشاندووە لەگەڵ بوونی كەرت لە بەشی پێشەوەی، ئەوەش وا دەكات مۆدێكی سەرنجڕاكێشی هەبێت، ئەو جۆرە تەنوورەیە لەگەڵ چاكێتی درێژی ڕەش، یان بلوڤەری كورتی سپی لەبەر دەكرێت، بۆ گەشت و دەرچوون گونجاوە. ماركەی ئەنتیپێرما، تەنوورە درێژەكانی لە ڕەنگی سووری تۆخ ئامادەكردووە، بۆ كاتی بۆنە و یادەكان دەشێت، كە تەسكیی پێوە دیارە و شێوەی جەستە دەگرێت، لەگەڵ چاكێت لە ڕەنگی قاوەیی، یان بێجی، هەروەها لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرزی سپی و ڕەش شیك دەكرێت، ماركەی سیلین، Celine تەنوورەی سپی داناوە، هەرچەندە ڕەنگی سپی بۆ جلی زستانە باو نییە، جگە لە بوونی پەڕپەڕی كراوە لە شێوەی بڵێسەیی ڕازێنراو بە گوڵی ڕەنگ سەوز و وەنەوشەیی، كە لەگەڵ چاكێتی كورت رێك دەخرێت. ماركەی ئەلیساندرۆ ئینریكیز، مۆدی تەنورەی كچانی نەوجەوان و منداڵانی داناوە، كە لە قوماشی ساتان و لە ڕەنگی شینی ڕازێنراو بە وردە ئەستێرەی ڕەنگ زەرد و لەگەڵ بوونی قاش لە بەشی شێوەدا ڕێك خراوە.
