رێگری لە خێرا سپیبوونی قژت بكە

رێگری لە خێرا سپیبوونی قژت بكە

ئافرەتان لە پیربوون و نیشانەكانی دەترسن و پێی دڵتەنگ دەبن، وەك سرووشتی ئافرەت كە حەز دەكات بە گەنجی بمێنێتەوە، سپیبوونی قژ یەكێكە لەو هۆكارانەی كە ئافرەتان نیگەران دەكات، چونكە بەشێكی جوانی دەگۆڕێت لە جوانیی سرووشتی بۆ جوانییەكی دیكە، كە كاتێك خانمان تاڵە مووی سپی لە قژیاندا دەبینن ئەوكات دەردەكەوێت كە بێزارییان پێوە دیار دەبێت، لەو كاتەوە پەنا دەبەنە بەر بۆیە و قرتاندان و لێكردنەوەی تاڵە مووە سپییەكان، بەڵام ئەوە چارەسەر نییە، بەڵكو پێویستە ڕێگری لە خێرا سپی بوونی قژ بكەین، ئەوەش بەم هەنگاوانەوە: سەرەتا پێویستە خۆت لە سترێس و دڵتەنگی بە دوور بگریت، واتە خەم و كێشەكان بە هەند وەرمەگرە، تەنیا چارەسەریان بكە، پاشان سیستەمێكی خواردنی باشت هەبێت، بە تایبەت ڤیتامین D، هەروەها میوە و سەوزە، جگەری مانگا، نیسك، شیكۆڵاتەی ڕەش، ئەگەر جگەرەكێشی لێی دووربكەوە، لە كەرەستەكانی كیمیاوی دروستكراو بۆ قژ بە دوور بە، هەروەها بە سابوونە كیمیاوییەكان قژت مەشۆ، ئەو خواردانانە بخۆ كە ماددەی زنك و نوحاس لە خۆ دەگرن، ئەو جۆرە بۆیانە لە قژت بدە كە مانەوەی زۆرە و ڕەنگی قژت ناگۆڕێت، خۆت لە ماندووبوون بە دوور بگرە و هێندە سترێس مەخەرە ژیانت، چای ڕەش زۆر بخۆرەوە، هەروەها دەتوانی بە پێكهاتە و گیراوەكانی سرووشتیی پێكهاتوو لە: گەڵای كارێ، ترێ ڕێویی هیندی، گژوگیای لۆف ڕێگری لە سپی بوونی خێرای تاڵە مووەكانی قژت بكەیت.

 

Top