لە داهێنانێكی نوێ‌دا ..كەنەدا ڤاكسینێكی كۆرۆنای له ڕووه‌ک به‌رهه‌م هێنا
كۆمپانیای Medicagoی كەنەدی لە زاری وتەبێژەكەیەوە برایه‌ن ۆرد لە لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كە وڵاتەكەی یه‌كه‌م ڤاكسینی ڕووه‌كیی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بەرهەم هێنا، هەورەها گوتوویەتی ڤاكسینه‌كه به هاوبه‌شی له‌نێوان كۆمپانیای Medicagoی كه‌نه‌دی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له كیوبیك سیتییەو سه‌ر به پارێزگای كویبیك و كۆمپانیای به‌ریتانی GlaxoSmithKlineی بۆ ده‌رمان بەرهەم هێنراوە.
برایه‌ن ۆرد جەختی لەوەش كردووەتەوە كە ئه‌م ڤاكسینە نەك تەنیا لە كه‌نه‌دا، به‌ڵكو بۆ سەرتاسەری جیهان ده‌بێته یه‌كه‌م ڤاكسین كە لە ڕووەك بەرهەم هێنرا بێت. ڕوونیشی كردەوە كە ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا خۆیان نه‌كوتاوه یان ئه‌وانه‌ی دوای دوو ژەمیان وەرگرتووە، دەتوانن بەم ئەوڤاكسینەی ئێمە وەك سێیەم ژەم وەربگرن.
بەپێی ڕاگەیاندنێكی وەزارەتی تەندروستیی كەنەدا ئاماژه به‌وه كراوه، ڤاكسینه‌كه زۆر كاریگەرەو ئەزموونێكی نوێیەو له دژی سه‌رجه‌م جۆره گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەكاردەهێنرێت، هەروەها ڕێژه‌ی كاریگه‌ریی 71% یە.
