زیانە لابەلاكانی ژەمی سێـــیەمی ڤاكسینی كۆڤید 19

زیانە لابەلاكانی ژەمی سێـــیەمی ڤاكسینی كۆڤید 19

پاش ئەوەی كە سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC جەختی لەمە كردەوە كە ژەمی سێیەم، یان ژەمی چالاككەرەوەی Booster shot ڤاكسینی كۆڤید، پێویستە بۆ تەواوكردنی كوتان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ملیۆنان هاووڵاتیی ئەمریكی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی فایزەری كۆڤید تۆماركردووە. بە پشت بە ئەنجامی توێژینەوەكانی سەنتەری ئەمریكی كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان، زۆربەی نیشانە نەخوازراوەكانی پاش وەرگرتنی ژەمی سێیەمی كۆڤید، یان لە شوێنی وەرگرتنی دەرزی، یانیش لە بەشەكانی دیكە لەشدا بەدی دەكرێن، كە زۆربەیان كاتی و ماوەكورتن. نیشانە لابەلاكان زیاتر لە پاش وەرگرتنی ڤاكسین بە یەك ڕۆژ دەردەكەون، كە بریتین لە: ئازار لە شوێنی لێدانی دەرزی، هەستكردن بە ماندووبوون، سەرئێشە، ئازاری ماسوولكە، لەرز و تا، ئازاری جومگە، هەروەها هێڵنج. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئازار، یان ئاوسان لە شوێنی لێدانی دەرزی لە قۆڵدا لە نزیكەی 79.4%ی وەرگرانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤیددا بەدی دەكرێت، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و سەرئێشە لە 74.5% ی وەرگرانی ژەمی سێیەم ڕوو دەدات، بەرارود لەگەڵ ژەمی یەكەم و دوومی ڤاكسینی كۆڤید19.

Top