بە خواستی خۆت داوای ئوتۆمبێل بكە

بە خواستی خۆت داوای ئوتۆمبێل بكە

كۆمپانیایەكی چینی، لە هەوڵی ڕاكێشانی سەرنجی هەموو جیهانە، ئەو هەنگاوەشی لە چوارچێوەی دروستكردنی ئوتۆمبێلە شێوە سەیرەكاندایە، دواجار كۆمەڵێك ئوتۆمبێلی دروست كردووە، كە هەر بە سەیركردنییان پێكەنین و سەرسوڕمان دەتگرێت، ئوتۆمبێلەكان لە شێوازەكانی (پێڵاوی ئافرەتان، گیانداران، كەرەستە و كەلوپەل) دروست كراوە، كۆمپانیایەكە ناوی Central Auto Group CT›s board، لە ئێستاوە دەیەوێت دەست بەسەر ئەو بوارە تازەیەی ئوتۆمبێلە سەیرەكاندا بگرێت، كە بە نرخێكی كەم دەیكڕنەوە و پاشان سەر لە نوێ لە شێوی تازە و سەیردا دروستیان دەكەنەوە، خوازیارانیش دەتوانن بە خواستی خۆیان داوای شێوەی سەیاركە بكەن، ئەو بیرۆكەیە بۆ ئەوەیە كە وڵاتی چینیش بتوانێت پێشبڕكێ لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكان بكات، كە ماركە و براند لە هەموو بوارێكدا بە تایبەتی ئوتۆمبێلدا دەخەنە بازاڕ.

بە خواستی خۆت داوای ئوتۆمبێل بكە
Top