ماڵپەڕی گووگڵ و ئاژانسی فەرەنسا پلانیان هەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕوبەروی هەواڵە ساختەکان ببنەوە
ئاژانسی فەرەنسا و ماڵپەڕی گووگڵ ڕۆژی دووشەممە پڕۆژەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە و ناڕاست لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2022ی فەڕەنسا. خولی یەکەمی هەڵبژاردن نیسانی 2022ی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت
ئەو لێدوانەی گوگڵ و ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "پرینسیپە ڕۆژنامەگەری" لە قوتابخانەی سیانس پۆی زانستە سیاسییەکان لە پاریس پێشکەش کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەو دوو کۆمپانیایە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانە بۆ سەلماندن و بەرەنگاربونەوەی زانیاری هەڵە. ئەم پڕۆژەیە لەسەر بنەمای پێنج بابەتی سەرەکین.
یەکەم ڕاهێنانی ئۆنلاین لە بواری لێکۆڵینەوەی ئۆنلاین، دووەم دروستکردنی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ نێوان ڕێکخراوە ناسراوەکان بەئامانجی پێوانەکردنی ورد، سێهەمی دانیشتنە نیشتمانییەکان بە میوانداری ئاژانسی فەرەنسا بە ئامادەبونی وتاربێژ و زانایانی بیانی لە دەقەکە. چوارەم بوونی هەواڵی مێژوویی و سیاسی و پێنجەمیش لە لایەن ئاژانسی هەواڵییەوە بەرنامەیەکی پەروەردەیی و ئامۆژگاری و پشتیوانی بۆ ڕاستیی پشکنین لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆكدا.
نوێنەرێکی گووگڵ لە کۆبوونەوەی قوتابخانەی سیانس پۆی زانستی پاریس گوتی: کە زەبەلاحی ئینتەرنێتی ئەمریکی تا ئێستا زیاتر لە 450 هەزار ڕۆژنامەنوسی فێری شێوازی جۆراوجۆری بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست کردووە.
لەگەڵ زیاتر لە 120 ڕۆژنامەنووس کە لە 85 وڵاتدان، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا پێشەنگی میدیایە لە بەرهەمهێنانی هەواڵی ڕاست و بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ساختە.
گوڵان: سەردار خەلیل
