ئارایشت بۆ ئەوخانمانەی قژیان تەنك و كورتە

ئارایشت بۆ ئەوخانمانەی قژیان تەنك و كورتە

بەشێكی زۆری خانمان بە دەست تەنكیی قژیانەوە دەناڵێنن و، حەز بە پڕیی قژیان دەكەن، بەڵام بە چەندین هۆكار قژیان تەنكە، بۆ ئەوانەش چەند چارەسەرێكی ئارایشتی هەن. ئەگەر پرچیشت تەنك و پڕ نەبێت، دەتوانی لە ڕێگەی ئەو چەند ئارایشتەوە چارەسەری ئەو گرفتە بكەیت: ئەگەر پرچت درێژە و تەنكە، دەتوانیت ئارایشتی جۆری پلەبەند بكەیت، واتە لە بەشی پێشەوەی سەر لە شێوەی شەپۆڵ بێت تا كۆتایی پرچەكە. شێوازی (پۆپ)یش هەیە بۆ ئەوانەی پرچیان كورتە. بۆ ئەوانەی پرچیان خاوە، دەتوانن شێوازی ئارایشتی پۆپی درێژ بكەن، یان ئەوانەی هەمیشە حەزیان بە پرچی ئوتۆكراوە، یان لووسە، دەتوانن شێوازی پۆپی شەپۆل بكەن (متدرج). شێوازی ئارایشتی تاڤگە (شلال)، بۆ ئەوەیە كە پرچت ببێتە بەشی پڕ پڕ و بە گەورەیی دەربكەوێت، ئەوانەی مەبەستیانە شێوازی شەپۆلی ناسك و لوول بۆ پرچیان دابین بكەن، دەتوانن شێوازی شەپۆلی (مدرج)ی سادە و ناسك و لوول بكەن، تا تەنكیی قژیان ون بكات، هەروەها شێوازە ئارایشتی (پیكسی)، بۆ ئەوانەی قژیان كورتە و دەتوانن بەو شێوازە تەنكیی پرچیان ون بكەن.

 

Top