مۆد و شێوازی جلی بووكی هەڵبژێدراو بۆ ساڵی 2022

مۆد و شێوازی جلی بووكی هەڵبژێدراو بۆ ساڵی 2022

جلی خانمانی بووك بۆ ساڵی 2022 لە ئێستاوە لەلایەن پسپۆڕانی جوانكاری و جلوبەرگەوە دیزاینی بۆ دانراوە، بەهۆی ئەوەی ساڵی تازە هێندەی نەماوە، هەموو ساڵێك لە مانگەكانی 11 و 12، شێوازی جلی ساڵی داهاتوو دروست و دیزاین دەكرێن، ماركەی (مینیماڵی) لە ئێستاوە ئەسپی خۆی تاو داوە، مۆدە تازەكانی جلی بووك، لە چەندین ڕووەوە لەلایەن دیزاینەرانەوە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتوون، لەوانە: لە پێكهاتەی جلەكە، هەروەها شێوازی دیزاینی بەدلەی جلوبەرگە، پێشتر مۆدی كراسی پشتكراوە بەناوبانگ بوو، كەچی لە ئێستادا ئەو مۆدە باوی نەماوە، ئێستا بەدلەكان لە شێوەی تەسك و بەدی باون و لەلایەن خانمانەوە خواستی زیاتریان لەسەرە، مۆدی كراسەكانی میدی، لە دوا شێوازەكانیدا گرنگی بە كراسی درێژ و كراوەی بووك داوە، كە لە بەشی سەرەوەدا كراوەیە و لە بەشی خوارەوەش تەسك و باریك دەبێـتەوە، بۆ ئەوانەی حەزیان بە جلی سەرەوە كراوە هەیە، كە بە ئۆف شۆڵدەر بێت لە شێوازی سەر دەست تەسك و بێ قۆڵ وشانەكان، كراسی كاپ درێژ، واتە لە بەشی خوارەوە درێژ دەبێتەوە، لە دوای بووكەوە دەخشێت، بەمەش مۆدێكی شاهانەی دەبێت. مۆدی كراسی بووكی ڕازاوە بە نەخشی گوڵ و ڕۆمانسی، مۆدێكی باوی دیكەیە، ئەو كراسانەی كە گرێ و گوڵ و نەخشی گەورە لە خۆ دەگرێت، كە لە بەشی كراسەكە جیاوازە، واتە لە پێكهاتەی كراسەكەدا نییە، كراسی بووك بە پەڕپەڕەوە، مۆدێكی دیكەیە كە بۆ ئەو وەرزە گونجاوە و لەگەڵ ستایلێكی قژی لووس و خاودا دەگونجێت. دواجار بۆ ساڵی 2022 مۆدی كراسی یەخە چوارگۆشەی بووك ناودارترین كراسی بووكی هەڵبژێردراوە.

 

Top