لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پۆلیسی بەلجیکی و هۆڵەندی،  باندێكی بازرگانیکردن بە دەرمان و جگەرە و ماددەی هۆشبەر دەست گیر كران

      لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پۆلیسی بەلجیکی و هۆڵەندی،  باندێكی بازرگانیکردن بە دەرمان و جگەرە و ماددەی هۆشبەر دەست گیر كران

 

 

ئۆفیسی داواکاری گشتیی بەلجیکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: کە پۆلیسی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی هۆڵەندا، لە هەردوو لای سنووری نێوان هەردوو وڵات دژی باندێكی قاچاخچیی دەرمان و جگەرە  و ماددەی هۆشبەر دەست پێ کردوە.

لەڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی داواکاری گشتی لیمبورگدا هاتووە، کە 21 کەس لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا دەستگیرکراون، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەسەڵاتی دادوەریی بەلجیکا لێکۆڵینەوە  و بەدواداچوون بۆ سەرۆکی ئەم باندە و دارودەستەكەی دەکات.

سەرۆكی ئەو باندە هۆڵەندییە و تەمەن 67 ساڵە لەگەڵ 12 کەسی دیکە لە بەلجیکا دەستگیرکران،  پۆلیسی هۆڵەنداش هەشت کەسی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد،  سەرۆکی ئەو باندە دانیشتووی شارۆچکەی مەزک لە بەلجیکا بوو، لە نزیک سنووری هۆڵەندا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیدا پۆلیسی بەلجیکا و هۆڵەندا 29 شوێنی جیاواز پشکنینیان بۆ کراوە.

بەپێی نوسینگەی داواکاری گشتیی لیمبورگ، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەیان هەزار یۆرۆ بە پارەی کاش و کاتژمێر و ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەستی بەسەردا گیراوە ، هەروەها 80 ئەفسەری پۆلیسی بەلجیکا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد.

هەروەها نزیکەی 140 كارمەندی و بەرپرسانی گومرگی حکومەتی هۆڵەنداش یارمەتیان دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی باندی قاچاخی دەرمان و جگەرە لە ناو وڵاتدا.

بەوتەی داواکاری گشتی لیمبورگ، جگە لە بەرهەمهێنانی جگەرەی نایاسایی، ئەندامانی تۆڕەکە دوو تاقیگەی تێکەڵی بەرهەمهێنانی دەرمانیان دامەزراندبوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top