بەدلە و تەنوورەكان مۆدی سەردەمی كەشی زستانن
بەدلە و تەنوورەكان، بوونەتە بەشێكی سەرەكیی پۆشاكی نێو كەنتۆرەكانی خانمان، بەدلەی درێژ ئەوانەی تا سەر ئەژنۆن، مۆدێكی سەرنجڕاكێشیان هەیە، شێوازێكی نەرمونیان لە خۆ دەگرێت، ئەو بەدلانە لە دوو پارچە پێك دێن، یەكێكیان تەنوورەیە، ئەوەی دیكەش سترە، یان كەنزە، هەندێكی دیكەش پانتۆڵ و سترە دەكەنە مۆدە، ماركەی (ئەندرۆجی ئین) گرنگی بە بەدلەی ڕەنگ ڕەش دەدات، كە بەشێكی تەنوورەیەكە و بەشێكی دیكەش سترەیەكی هاوشێوەیە، لەگەڵ پشتێنێك كە لەسەر كەمەر ببەسترێت و، وردە خاڵی سپی تێدا بێت. ماركەی (بیمۆیت) ماركەیەكی دیكەیە كە لە هەوڵی ڕێكخستنی بەدلەی پێكهاتوو لە تەنوورە و سترە و چاكێت دایە، ئەویش بەدلەكانی لەگۆڕەپانی كێبڕكێدا تاو داوە، تا ئەنجامێكی باشی هەبێت، (بیمۆیت) بەهۆی ئەوەی كارەكانیان كراوەترە و پڕ جەماوەرترە (سی پلەس سیرێس) تەنوورەی سپی هەڵبژاردووە بە بڕینی جۆراوجۆر، نەوەك ئاسایی، لەگەڵ سترەیەك كە مەرجە لە ڕەنگی سپی و ڕەش بێت، یان دوو ڕەنگی زەق و دژ، (فیلیپ لیم) بەدلەی لە تەنوورە میدی واتە ڕاست و لووس خستووەتە ڕوو، لەگەڵ كرانەوەی كوونێك لە تەنیشتەكان و سترەیەكی ناسك، هەموو ئەوانە مۆدی بەدلە و تەنوورە پێك دەهێنن.
