شێرپەنجە - Cancer
شێرپەنجە بە دووەم سەرەكیترین هۆكاری مردن و كۆتاییهاتنی ژیانی مرۆڤەكان دێت، چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی توشبووانی نەخۆشییەكە تا ساڵی ٢٠٤٠ بگاتە نزیكەی ٢٩ ملیۆن و نیو كەس، ژمارەی مردن بە نەخۆشیەكە بۆ ١٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەس بەرز ببێتەوە، لەم ژمارەیە نزیكەی لە ٥٠٪ سوود لە چارەسەری تیشكی وردەگرن و، نیوەی ئەوانەی كە لە ئاستی سەرەتادان و بەنەخۆشیەكە دەزانن و چارەسەری تیشكی وەردەگرن، چاك دەبنەوەو زاڵ دەبن بەسەر نەخۆشیەكەدا، بۆ زۆرینەی جۆرەكانی وەك شێرپەنجەی سینگ و پرۆستات و كونی زێی ئافرەتان و سەر و مل و مێشك و سییەكان بەگشتی، چارەسەری تیشكی بەكاردێت، بەڵام لەبەر ئەوەی چارەسەركردن بەتیشك لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەكاندا خانە ساغەكانیش دەكوژێت، هەربۆیە ڕێژەی بەكارهێنانەكەی سنووردارە، چارەسەركردن بەتیشك هەندێ جار بەتەنیا بەكار دێت و هەندێ جاریش پێكەوە لەگەڵ چارەسەری كیمیایی، یان نەشتەگەری پێكەوە بەكاردێن و، كاری ئەم ئەوەیە كە نەهێڵێت ئەو گرێ شێرپەنجەییە زیاد بكات لە جەستەدا و بچوكیان بكاتەوە، چونكە خانە شێرپەنجەییەكان لە چاو خانە ساغەكای دیكەی جەستەدا بە شێوەیەكی زۆر خێراتر و زیاتر دابەش دەبن و زیاد دەكەن، بەڵام تیشك هەڵدەستێ بە تێكدان و لەناوبردنی DNA خانە شێرپەنجەییەكە، وە لەكاتی لێدانی تیشكەكە بەهەمان شێوە DNA خانەو شانە ساغەكانی نزیكی گرێ شێرپەنجەییەكەش لەناودەچن و زیانیان بەردەكەوێت.
