ملوانكەی باریك و تاك تەڵ بۆ بۆنە و یادەكان

ملوانكەی باریك و تاك تەڵ بۆ بۆنە و یادەكان

ئەگەر ماكیاژێكی نایاب بكەیت و ئارایشتێكی قەشەنگیش بەسەر قژتەوە بێت، هەروەها گەر ملوانكەیەكی تەڵ باریك و ناسكت لە مل بێت، مۆدێكی شیكت دەست دەكەوێت، لەم ڕوانگەیەوە هەوڵ بۆ ڕێكخستنی ملوانكە لەگەڵ قژ و ماكیاژەكەت بدە، ملوانكە هەمیشە بەرچاو و دیارە، شوێنی جوانی خۆی دەگەشێنێتەوە، چونكە بەشی پێشەوەی بەرۆك و گەردن و مل دەڕازنێیتەوە، بەم چەشنە جوانیی ملوانكە لەسەر مل و بەرۆكت دیار و بەرچاو دەبێت.

لە ئێستاشدا بەرەو وەرزی سەرما دەچین، ئیدی جلی تۆكمە و ئەستوور لەبەر دەكرێن، بۆیە ڕۆڵی ئێكسسوارەكان وەك جاران نامێنن و دەكەونە ژێر جلوبەرگ، هەر بۆیە ماركەی (سوزان كڵان – Suzanne Kalan) تازەترین مۆدی ئێكسسواری ئەو وەرزەی نمایش كردووە، كە زۆربەی مۆدەكانی بریتییە لە ملوانكە درێژ و خاو، دەكەوینە سەر سینگ و بەلای ملیشەوە بە نەرمی دەچەمێنەوە، هەندێكی دیكەش تەنیا تەڵێكە بە ناوەڕاستی سینگ و بەرۆكدا دێتە خوارەوە، زنجیرەكەشی پڕ بە مل دەبێت، جۆری یەكەم بۆ زانكۆ و دەرچوون و دانیشتن هەڵدەبژێدرێت و جۆری دووەمیش بۆ بۆنە و یادەكان لەمل دەكرێن.

 

Top