رەنگی چاو بۆ وەرزی سەرما
بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین، هەمیشە لە وەرزی زستاندا جوانی بە دیمەكانی ژیان دەبەخشرێن، ڕەنگی چاویش ڕەنگدانەوەی ئەو وەرزەیە كە پێكهاتە جوانییەكە تەواو دەكات، ماكیاژەكان، ڕەنگی چاوەكان بە شێوەیەكی دیكە پیشان دەدەن، جوانیی چاوەكان ئاماژەیە بۆ خانمایەتی و ناسكیی ئافرەتان، چەند ڕەنگێكی چاو بۆ ئەو وەرزە ڕاسپێردراون، گرنگترینیان ئەمانەن: چاوی شین، سەرنجڕاكێشی لە چاوانی شیندایە، بە تایبەت ئەگەر بریقەدار و تیشكدەر بێت، بۆ ئەو جۆرە بۆ پشتەچاوی سەرەوە لەلای گۆشەی دەرەوەی چاوەكان، پێویستی بە سێبەری تاریكی شینی بریقەدارهەیە، بە شێوەی دوكەڵی نەرم، ناو چاوان و هێڵی پشتەچاوی خوارەوە بە كلی ڕەش و چەند تەنێكی ماسكاراش بەكاربهێنە، چاوسەوزەكان پێویستیان بە ڕەنگی میتیالیكی بریقەدار هەیە، بۆ پشتەچاوی سەرەوە، هەروەها ڕەنگی مات بۆ پشتەچاوی خوارەوە، كلیش لە نێو چاوان بدە، چاوی بێرگەندی كە بۆ دەرەوە شیاوە، مۆدێكی ناسك بێرگەندی نزیك لە قاوەییە كە لەگەڵ ڕەنگی پێست و شێوەی چاو نزیك بێت، بۆ ئەوانەی ڕەنگی چاویان كاڵ و ڕەشە، دەتوانن ڕەنگی پشت چاوەكانیان لە برۆنزی بێت، كە هێمای نەرمی و خانماییەتی بە ڕوخساری ئافرەتان دەدات، هەروەها ڕەنگی قاوەیی بریقەدار بۆ پشتە چاوی سەرەوە مۆدێكی نایابی دەبێت.
